Accessibility links

دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 210 کەسی دیکە دەدەن بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکەی 2016


وێنەی ئەرشیف

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا دەڵێن پـۆلیسی وڵاتەکەیان 115 سەرباز و ئەفسەری لەشکریـیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەست بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ، ئەوەی ئەنکەرە فەتحوڵڵا گولەن پـیاوی ئاینی تورکی بە نەخشە داڕێژەری هەوڵەکە تۆمەتباردەکات.

هەواڵی دەسـتگیرکردنەکان ئەمڕۆ هەینی پاش ئەوە ڕاگەیەندران کە داواکاری گشتی ئستەنبوڵ فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 210 ئەفسەر و سەرباز دەرکرد کە لە هێزی پـیادە و ئاسمانی و دەریایین، لەوانە 5 عەقید، 7 موقەدەم، 14 ڕائید، 33 کاپـتن.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە 55 کەس لە ئستەنبوڵ و 60 کەس لە ناوچەی دیکە دەسـتگیرکراون، بەڵام هیچ وردەکاری زیاتری نەدا.

لە لایەکی دیکە داواکاری گشتی ئەنکەرە هەر ئەمڕۆ لەسەر هەمان تۆمەت فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ 41 کەسی دیکە دەرکرد کە لە 13 ناوچەی وڵاتەکەدان.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز لەوەتای لە 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 هەوڵی کودەتاکە درا، زیاتر لە 77 هەزار کەس دەسـتگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندیـیان بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەنەوە.

فڕانس پـرێسیش دەڵێت زیاتر لە 140 هەزار کارمەندی حکومی، لەوانە مامۆستا و دادوەر لە کارەکانیان دەرکراون یان لابراون.

XS
SM
MD
LG