Accessibility links

تورکیا فەتحوڵڵا گولەن بە کوشتنی باڵیۆزی پـێشووی ڕووسیا تۆمەتباردەکات


تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنێکی نوێی بۆ فەتحوڵڵا گولەن دەرکرد و ئەم جارە بە تۆمەتی کوشتنی باڵیۆزی پـێشووی ڕووسیا لە ئەنکەرە.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند دەزگای دادوەری وڵاتەکەیان فەرمانی کردووە فەتحوڵڵا گولەن و 7 کەسی دیکەی سەر بە ڕێکخراوەکەی دەسـتگیربکرێن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کوشتنی ئەندرێ کارلۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ساڵی 2016 لە ئەنکەرە.

خەبەر تورک دەڵێت دەسەڵاتداران ئەم هەشت کەسیان تۆمەتبارکردووە بەوەی فەرمانی کوشتنی باڵیۆزەکەیان داوە. ڕۆژنامەی حوریەتیش نووسیویەتی دەسەڵاتداران هەتا ئێستا 7 کەسی دیکەیان دەسـتگیرکردووە کە سیانیان پـۆلیسن.

تورکیا پـێشتر فەتحوڵڵا گولەنی تاوانبارکردووە بە هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی ساڵی 2016 ، بەڵام گولەن کە لە ساڵی 1999 وە لە ئەمەریکا دەژی بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە ئامانجی سیاسی خۆی ئەو تۆمەتەی دەداتە پاڵ.

XS
SM
MD
LG