Accessibility links

تورکیا ئەڵمانیەک دەسـتگیردەکات بە تۆمەتی هەوڵی پەیوەندیکردن بە یەپەگەوە


تورکیا پـیاوێکی ئەڵمانی دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی هەوڵی پەیوەندیکردن بە یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) لە سوریا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری کاربەدەستانی ئاسایشیـیەوە بڵاویانکردووەتەوە، پاتریک کراکەر تەمەن 28 ساڵ لە 14 ی مانگی سێ لە شارۆچکەی سلۆپی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەستگیرکرا.

دەڵێن هێزەکانی ئاسایش وێنە و بابەتی پەیوەست بە یەپەگەیان لە ناو مۆبایلەکەیدا بینیوە. پاشان دانی ناوە بەوەی بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە یەپەگەوە هەوڵی داوە بەرەو سوریا بڕوات. هەروەها گوتویەتی ماوەی 4 ساڵ خزمەتی سەربازی لە وڵاتەکەی کردووە.

لە ئێستادا پاتریک کراکەر تۆمەتی هەوڵی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی ئاڕاستەی‌کراوە. تورکیا یەپەگە بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی ناودێردەکات و دەڵێت باڵی سوریای پەکەکەیە.

XS
SM
MD
LG