Accessibility links

ئەردۆغان: ئەڵمانیا هانی تێرۆرستان دەدات


سەرۆکی تورکیا حکومەتی ئەڵمانیا تاوانباردەکات بە هاندانی تێرۆرستان، دەڵێت هەزاران فایلی تۆمەتبارانیان ڕادەستی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، بەڵام بەرلین هیچ وەڵامی نەداونەتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی پارتەکەی (ئاگەپە) لە پارێزگای ڕیزە لە باکوری تورکیا، گوتی " 4500 فایلمان بە مێرکڵ داوە بەڵام هیچ وەڵامی نەداینەوە."

گوتیشی " کاتێک تێرۆرستێـک دەبێت ئەوان دەتوانن بە ئێمە بڵێن ئەو کەسمان بۆ بگێڕنەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە داوای دەکەین ناینێرنەوە... ئایا ئێوە سیستەمی دادوەریتان هەیە و تورکیا نیـیەتی؟"

ئەم لێدوانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێـکدایە کە زیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەیەکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بەرلین ئامادەیە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ ئەنکەرە ئاسایی بکاتەوە، بەڵام دەبێت لە پـێشدا گۆڕانکاریـیەکە لە ئەنکەرەوە دەستپـێبکات و لە شێوازی لێدوانەکانی بگۆڕێت.

تورکیا ئەڵمانیا تاوانباردەکات بە دڵدەدانی ئەندامانی هەریەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان و گروپی فەتحوڵڵا گولەن.

XS
SM
MD
LG