Accessibility links

تورکیا داوا لە ئەڵمانیا دەکات گومانلێکراوی سەرەکی لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردووی ڕادەست بکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی وڵاتەکەی داوای لە ئەڵمانیا کردووە بانگخوازێکی ئاینی لە وڵاتەکەی ڕادەستی تورکیا بکات کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ڕۆڵێکی سەرەکی بینیبێت لە هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیادا.

تورکیا نوسراوێکی سیاسی ناردووە بۆ ئەڵمانیا و تیایدا داوای لە ئەڵمانیا کردووە عادل ئۆکسۆز ڕادەستی تورکیا بکات کە حکومەتی تورکیا دەڵێت عادل ئیمامێک بووە بۆ ئەندامانی هێزەکانی ئاسمانی تورکیا کە بۆردومانی پەرلەمانیان کرد لەچوارچێوەی هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردوودا.

بەرپرسان دەڵێن دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی کودەتاکە ئۆکسۆز لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی لە ئەنقەرە دەستگیرکراوە بەلام دادوەرێک ڕزگاری کردووە و لەو کاتەوە ‌هەڵهاتووە.

دەزگاکانی هەواڵی تورکیا بڵاویانکردەوە ئۆکسۆز لە فرانکفۆرت و ئۆڵمی ئەڵمانیا بینراوە و بەشێوەیەکی کاتی ڕێی پێدراوە لە ویلایەتی بادن فۆرتمبەرگ بژی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG