سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانی تۆمەتبار کرد بە " هاوکاریکردنی تیرۆریستان" و مێرکڵیش لە وەڵامدا وتی تۆمەتەکانی ئەردۆغان بێ مانان.
لە پێشهاتەیەکی نوێدا لە کێشەکانی نێوان ئەنقەرە و زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان ، ئەردۆغان لە میانەی چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی " خاتوو مێرکڵ، بۆچی تیرۆریستان لە وڵاتەکەتدا دەشاریتەوە بۆچی ناجوڵێیت؟" بەرلینی تۆمەتبارکرد بەوەی وەڵامی 4500 دۆسییەی نەداتەوەکە گومانیان لێکراوە تیرۆریست بن و دۆسییەکان لە تورکیاوە نێردراون بۆ ئەڵمانیا.
وتیشی " خاتوو مێرکڵ تۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکەیت."
بەپێی ستیڤن سیبەرتی وتەبێژی مێرکڵ، مێرکڵ وەڵامی تۆمەتەکانی ئەردۆغانی داوەتەوە و بە بێ مانا ناودێری کردوون.
سەرچاوە / سەوا