Accessibility links

تورکیا سەرمایەی 770 کەس و دامەزراوەیەکی بنکە لە ئەمەریکا سڕ دەکات


فەتحوڵا گولەن
فەتحوڵا گولەن

لە ڕۆژنامەی گازێتێی سەر بە حکومەتی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە تورکیا سەرمایەی 770 کەس و دامەزراوەیەکی بنکە لە ئەمەریکای بەهۆی پشتیوانیکردنی تیرۆر لەڕووی داراییەوە سڕکرد.

دامەزراوەی نیاگارا کە بنکەکەی لە شیکاگۆی ئەمەریکایە سەرمایەکانی سڕکران، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسایەتی ئایینی تورکی فەتحوڵا گولەنەوە کە لە ئەمەریکا دادەنیشێت و لەلایەن تورکیاوە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمەتبارکراوە.

گازێتێ وتی سەرمایەی زیاتر لە 400 کەسی دیکە کە پەیوەندییان بە گولەنەوە هەبووە سڕکراون.

ئاماژەشی بەوەدا ئەم بڕیاری سڕکردنی سەرمایانە بەهۆی ئەوەوە بووە ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج " لەڕووی داراییەوە پشتیوانیان لە تیرۆر کردووە."

لە ڕۆژنامەکەدا ئاماژەش بەوە دراوە سەرمایەی زیاتر لە 200 کەسی دیکە کە پەیوەندییان بە حیزبی کرێکارانی کوردستان و چەکدارانی ڕێکخراوە داعشەوە هەبووە سڕکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG