Accessibility links

تورکیا: دوای پێکهاتنی حکومەتی نوێی لیبیا ناکۆکییەکانی تورکیا لەگەڵ فەڕەنسا کەمبوونەتەوە


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و فەڕەنسا سەبارەت بە ململانێکانی لیبیا کەمبوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی نوێی لیبیا پێکهات، ئاماژەشی بەوەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئێستادا لەسەر ئاڕاستەیەکی ئەرێنی دەڕوات.

لە مانگەکانی ڕابردوودا تورکیا و فەڕەنسا لەسەر کۆمەڵێک بابەت گرژی کەوتە نێوانیانەوە، لەوانەش ڕەوشی لیبیا و سوریا و ناکۆکییەکانیان لەسەر سەرچاوە سروشتیەکانی وزە لە دەریای ناوەنددا، چەند جارێکیش سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕەخنەیان لەیەکتر گرتووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی هەواڵی تی ئاڕ تی، چاوش ئۆغلۆ وتی فەڕەنسا دەیەوێت لە ئەفریقا هاریکاری لەگەڵ تورکیادا هەبێت، وتیشی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی تورکیا و فەڕەنسا لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا بەشێوەیەکی جیا تاوتوێ دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG