پـۆلیسی تورکی ده‌ڵێت ئه‌و کار ده‌کات بۆ پـوچه‌ڵـکردنه‌وه‌ی بۆمبی دیکه که له شوێنی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی شـاری ئسته‌نبوڵدا دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی پـۆلیس حوسه‌ین چاپکین گوتوویه‌تی بۆمبه‌کان دۆزراونه‌ته‌وه دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی برینداربوونی 10 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس و 12 هاوڵاتی سیڤیل. گوتیشی دوو له برینداره‌کان له حاڵه‌تێـکی خراپدان.
کاربه‌ده‌سـت و شایه‌تحاڵه‌کان گوتیان ته‌قینه‌وه‌که له شوێنێـکی گۆڕه‌پانی ته‌قسیمدا ڕوویداوه که له‌وێ کۆمه‌ڵێـک پـۆلیسی دژه ئاژاوه گردبووبوونه‌وه.
هێزه‌کانی پـۆلیس چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان گرت و ئۆتۆمبیله‌کانی ئه‌مبوڵانس به هانای برینداره‌کانه‌وه چوون.
شـایه‌نی باسه گۆڕه‌پانی ته‌قسم یه‌کێـکه له شوێنه سه‌ره‌کیـیه‌کانی گه‌شتوگوزار له جه‌رگه‌ی به‌شه نوێـیه‌که‌ی ئسته‌نبوڵدا و پـڕه له چێشـتخانه و بازاڕ و هوتێل. هه‌روه‌ها مۆنۆمێنتی کۆماری تورکیاشی لێـیه که له سـاڵی 1928 وه دروسـتکراوه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.