له ئه‌نجامی ته‌قه‌ینه‌وه‌یه‌ک له نزیک بنکه‌یه‌کی پــۆلیسی نیمچه له‌شـکری له باشوری تورکیا یه‌ک که‌س کوژراوه و 2 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی ئه‌نتالیا ڕوویدا. هه‌تا ئه‌ماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌زانراوه کێ له پـشـته‌وه‌ی ئه‌م هێرشه‌یه.
جێـگری پارێزگار ڕه‌جه‌ب یوکسل به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی گوت وا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که ده‌کرێت. گوتیشی ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوانی شـارۆچکه‌ی گۆینوک بووه که له شوێنه گهشـتوگوزاریـیهکانهوه دوره.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه پاش هه‌فته‌یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ئانکه‌ره‌ی پایته‌خت هات که به‌هۆیه‌وه 3 که‌س کوژران و زیاتر له 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌ڵۆکانی ئازادی کوردستانی ناسراو به تاک به‌رپـرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئانکه‌ره ڕاگه‌یاند.