ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی تورکیا ده‌ڵێن بۆمبێـک له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 10 که‌س برینداربوون که شه‌شیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له شـارۆچکه‌ی گه‌وه‌ری ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ ڕوویدا دوابه‌دوای به خاکسـپاردنی دوو له قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ناوچه‌که ده‌ڵێن پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنه‌که‌دا ڕوویداوه و پـۆلیس گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خه‌ڵکه‌که به‌کارهێناوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نزیک گوندێـکی جۆله‌مێرگ بۆمبێـک به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 10 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 4 که‌سی دیکه.
حکومه‌تی تورکیا به‌رپـرسـیارێتی ته‌قینه‌وه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد، به‌ڵام پارتی کرێکارانی کوردسـتان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ده‌سـتی تیایدا هه‌بێت.