ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی ئۆپزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکە داواکارییەکی خستۆتە بەردەست دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا کە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی وڵاتەکەی دەکات کە دەسەڵاتی زیاتری داوە بە سەرۆکی تورکیا.
موسا جەم، پەرلەمانتاری پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) داوا یاساییەکەی تۆمارکردووە و تیایدا ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 16 ی مانگی چواری بە نایاسایی و جێی گومان ناودێرکردووە.
تۆمارکردنی ئەم داوا یاساییەش دوابەدوای ڕاگەیاندنەکەی جەهەپە بووە سەبارەت بە گرتنەبەری هەموو ڕێگەیەکی یاسایی لەوانە بردنی ئەم دۆسێیە بۆ دادگاکانی یەکێتی ئەوروپا.
موسا جەم دەڵێت بڕیارەکەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ئامارکردنی ئەو کارتی دەنگدانانەی مۆریان پێوە نەبووە کاریگەری بەسەر ئەنجامی دەنگدانکەوە هەبووە.
دەستەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا دەڵێت هیچ بەڵگەیەک لەسەر فێڵ و تەڵەکە کردن لە دەنگدانەکەدا نەبووە و تەواوی ئەو سکاڵایەنەشی ڕەت کردەوە کە لەسەر تەواوی پرۆسەکە هەبوون و هەروەهاش ڕیفراندۆمەکەی بە دەنگدانێکی یاسایی ناساندووە.
لەو ڕیفراندۆمەدا دەنگی بەڵێ بۆ دستکاریکردنی دەستوری تورکیا لە سەدا 51.41 ی بەدەستهێنا.