Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: تورکیا دەیەوێت بە گوێرەی مەرجەکانی خۆی پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا چاکبکاتەوە


تورکیا گەماکارێکی هەرێمی و جیهانی بووە و دەستوەردانی لە نێوکاروباری چەندان وڵاتدا هەیە و بەهۆیانە دووچاری کێشەی سیاسی بووەتەوە بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی نێو یەکێتی ئەوروپا. بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تورکیا بەم دوایانە هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیـیە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا.

پرسیارەکە لەوەدایە ئایا چاوپێداخشاندەوەی تورکیا بە سیاسەتەکانیدا لە ئاکامی ئەوەیە کە نەیتوانیوە ئامانەجەکانی دەیویستن لە یەکێتی ئەوروپای بەدەستبێنێت، شكستی تیایاندا هێناوە ،یان کێشەکانی سیاسی و ئابوری نێو تورکیا، سەرۆکی تورکیای ناچارکردووە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی لەسەر ئاستی دەرەکی بکات ، یانیش ئەمە جۆرە گەمەیەکە و ئامانج لێی تەنها تورکیا خۆی دەیزانێت.

دکتۆر جەبار قادر شارەزا لە کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ؛ سەرۆکی تورکیا ناتوانێت سیاسەتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نوێی جۆو بایدن هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی ترەمپ ئەنجام بدات، چونکە وەک دەڵێت کاربەدەستانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە لە نزیکەوە ئاگاداری سیاسەتەکانی تورکیان و ناخەڵەتێنرێن.

دەشڵێت سەرۆکی تورکیا بەو مەرجە رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەکات کە بەخواستی خۆی و لە بەرژەوەندی تورکیا بێت.

سەبارەت بە ئایندەی پارتەکەی سەرۆکی تورکیا "رەجەب تەیب ئۆردوگان "، دکتۆر جەبار قادر دەڵێت قەیرانی ئابوری و سیاسی نێوخۆی تورکیا هەروەها پەتای کۆڤید -19 کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر پارتی ئاکەپەی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان ، دەشڵێت وەک دەبینرێت پێگەی ئەو پارتە لە لاوازی دەدات .

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمەی کردووەتە تەوەرەی ئەم گفتوگۆیەم لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر ؛ شارەزا لە کاروباری سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00


XS
SM
MD
LG