Accessibility links

ئەردۆگان بەڵێن دەدات هێرش بکاتە سەر سێ ناوچەی عێڕاق


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی چەکدارە کوردەکان لە شاخەکانی باکووری عێراق لە قەندیل و شەنگال و مەخموور، ئەمەش ئەگەر حکومەتی بەغداد نەیتوانی شتێک بکات سەبارەت بە چەکدارە کوردەکان.

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی " ئەگەر نزمترین ئاستی هەڕەشە هەبێت لە عێراقەوە بۆ سەر تورکیا، کە ئەوەش هەندێک کات ڕوودەدات، ئەوا ئێمە لەگەڵ بەغدادا گفتوگۆی لەسەر دەکەین. ئەگەر بەغداد وتی ئێمە ناتوانین ئەو بابەتە چارەسەر بکەین ئەوا لەو کاتەدا ئێمە پێویستمان بە ڕەزامەندی ئەوان نابێت و لە شەنگال دەدەین و لە قەندیل دەدەین و تەنانەت لە مەخمووریش دەدەین." وتیشی " لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بێت ئەوە ڕووبدات."

زۆرجار ئەردۆگان ئاماژە بە شاخی قەندیل و شەنگال دەدات وەکو ئامانجی هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دواوەی حیزبی کرێکارانی کوردستان، بەڵام ئەمە یەکەمین جارە ئاماژە بە مەخموور دەدات، ئەردۆگان دەڵێت مەخموور پشتیوانی لە بنکە سەربازییەکانی دواوەی کوردەکان دەکات لە شاخی قەندیل.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلۆ وتی هێزەکانی وڵاتەکەی بەرەو بنکەکانی دواوەی حیزبی کرێکارانی کوردستان پێشڕەویی دەکەن لە شاخی قەندیلی باکوور عێراق، وتیشی دەستپێکردنی ئەرکە سەربازییەکە تەنها بابەتی کاتە و هیچی تر.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG