Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت داوا دەکات لە 1 ی مانگی یازدە هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کەوا داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان دەکات و لە 1 ی مانگی یازدە ئەنجام بدرێت.

ئەم داخوازییەی ئەردۆغان لەو کاتەدایە کە سەرۆک وەزیران ئەحمەد داوود ئۆغلو هەوڵی زۆری دابوو، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەندی، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون.

ئەردۆغان ڕۆژی هەینی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای کرد کە ئەو هیچ نیازی نیـیە هەوڵی دروستکردنی حکومەت بە یەکێک لە ڕێبەرانی ئۆپـۆزسیۆن بسپێرێت، چونکە ماوەی یاسایی پێکهێنانی حکومەت کە 45 رۆژ بوو، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواو دەبێت.

ئەردۆغان گوتی "پاش ئەوە هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام دەدەین و ئینشاالله لە 1 ی مانگی یازدە دەبێت، وە پـێم باشە بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناودێری بکەین."

سەرۆکی تورکیا هەروەها وتی حکومەتێـکی کاتی پـێکدەهێنن هەتا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان ئەردۆغان پـێی باشە هەڵبژاردنی پـێش وەخت ئەنجام بدرێت، لەوەی حکومەتێـکی هاوبەندی پـێـکبهێنرێت، ئەمەش بەو هیوایەی پارتەکەی (ئاکەپە) بتوانێت زۆرینە لە پەرلەماندا پـێـکبهێنێتەوە، ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 7 ی مانگی شەشدا لەدەسـتی دا.

XS
SM
MD
LG