Accessibility links

کرێملن: پوتن و ئەردۆگان تاوتوێی ڕەوشی پارێزگای ئیدلبیان کردووە


کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی زیادبوونی گرژییەکانیان کردووە لە پارێزگای ئیدلبی سوریا.

لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان پوتن و ئەردۆگان، کرێملن وتی هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا، هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نیوانیان سەبارەت بە سوریا.

لەلایەکی دیکەوە ئەردۆگان وتی تورکیا لە هەرشوێنێکدا بێت لە باکووری سوریا لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەدات ئەگەر هاتوو هەر سەربازێکی دیکەی تورکیا بریندار ببێت، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا هێزی ئاسمانی بەکاردەهێنێت.

ئەردۆگان لە ئەنکەرە وتی تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتای مانگی دوو هێزەکانی حکومەتی سوریا دەربکات بۆ دواوەی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە ناوچەی ئیدلب لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا.

وتی " بەبێ هیچ دوودڵییەک چی پێویست بکات لە سەر زەوی و ئاسمان دەیکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG