Accessibility links

ئەردۆگان: هەبوونی چەکی ناوەکی دەبێت لەسەر هەمووان قەدەغە بکرێت یان لەبەردەستدا بێت بۆ هەمووان


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی وزەی ناوەکی یان ئەوەتا لەبەردەستدا دەبێت بۆ هەمووان یان بەتەواوەتی قەدەغە بکرێت، هەروەها هۆشیاریشیدا لە " نا یەکسانی " لەنێوان وڵاتاندا سەبارەت بەو بابەتەی کە هاوسەنگی جیهانی تێکدەدات.

لە ساڵی 1980 دا تورکیا پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی واژۆ کرد، هەروەها لە ساڵی 1996 دا پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی ناوەکی واژۆ کرد کە تیایدا هەموو تەقاندنەوەیەکی ناوەکیی بۆ هەر هۆکارێک بێت قەدەغە دەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەردۆگان ئاماژەی بەوەدا بوو کە دەیەوێت وەکو ئیسڕائیل هەمان پاراستنی هەبێت، شارەزایانی بیانی دەڵێن ئیسڕائیل جبەخانەیەکی گەورەی ناوەکیی هەیە، بەڵام تا ئێستا ئیسڕائیل هەبوونی چەکی ناوەکیی نە ڕەت کردۆتەوە و نە پشت ڕاستیشی کردۆتەوە.

ئەردۆگان وتی " هەبوونی چەکی ناوەکیی دەبێت یان بۆ هەمووان قەدەغە بکرێت یان لەبەردەستدا بێت بۆ هەمووان."

هەروەها لە وتارەکەیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد یارمەتی پێشکەش بکەن بۆ خستنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە شاری ئیدلبی سوریا، وتیشی " دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا دەبێتە ڕزگارکردنی ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG