Accessibility links

دوای هێرشەکەی کرایستچێرچ، ئەردۆگان داوا لە نیوزلەندا دەکات سزای لە سێدارەدان بگەڕێنێتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوای لە نیوزلەندا کرد کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی سزای لە سێدارەدان، ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارێک لە دوو مزگەوتی شاری کرایستچێرچی نیوزلەندادا 50 کەسی کوشت، هۆشیاریشیدا تورکیا تۆڵە لە هێرشبەرەکە دەسەنێتەوە ئەگەر نیوزلەندا ئەو کارە نەکات.

ڕۆژی شەممە دادگای نیوزلەندا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست برینتن تارانتی ئوستڕاڵی تۆمەتبار کرد، دوای ئەوەی لەمیانەی نوێژی هەینیدا لە دوو مزگەوتدا 50 کەسی کوشت.

ئەردۆگان وتی " 50 کەس لە براکانمان بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەو باجەکەی دەدات. ئەگەر نیوزلەندا باجەکەی پێنەدات ئەوا ئێمە بەشێوەیەک لە شێوەکان باجەکەی پێدەدەین."

وتیشی تورکیا هەڵەی کرد کاتێک 15 ساڵ لەمەوبەر سزای لە سێدارەدانی هەڵوەشاندەوە، ئاماژەشی بەوەدا پێویستە لەسەر نیوزلەندا ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر لەپێناو گەڕاندنەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەکان تاوەکو هێرشبەرەکەی کرایستچێرچ لە سێدارە بدرێت.

وتیشی " ئەگەر پەرلەمانی نیوزلەندا ئەو بڕیارە نەدات ئەوا من بەردەوام دەبم لە وتوێژکردن لەگەڵیاندا. پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێتەبەر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG