Accessibility links

ئەردۆغان: هەڵبژاردنەکان ماندوویان کردووین


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە قوتابخانەی ناوەندی سەفەت چەب لە ئۆسکۆدار لە ئیستەنبوڵ دەنگیدا و بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوو هەڵبژاردن لە دوای یەک میللەتەکەمان و ئێمەشی ماندوو کردووە."

ئەردۆغان دوای دەنگدان لە لێدوانێکی کورتدا وتی هەڵبژاردنی خۆجێیی ئەمساڵ لە دوای هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ڕابردووەوە بەڕێوەچوو، وتی " ئەم دوو هەڵبژاردنە یەک لە دوای یەک بوون و لە ماوەیەکی کورتیشدا بوون، میللەتەکەمان و ئێمەشی ماندوو کردووە، چونکە هەڵمەتێکی زۆر چڕ و پڕمان هەبووە."

ئەردۆغان وتیشی " هەڵبژاردنەکە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لە وڵاتەکەماندا. لەلایەک هەڵبژاردنی پەرلەمان و لەلایەکی دیکەش هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێیی."

وتیشی " هیوادارم ئەمانە ببنە هۆی دەستپێکردنی سەدەیەکی نوێ لە وڵاتەکەماندا."

ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە تورکیادا دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 5 ی دوانیوەڕۆ بەردەوام بێت.

XS
SM
MD
LG