سەرۆکی تورکیا دەڵێت پێویستە کوردی عێراق خۆی لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دووربخاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە گوتوویەتی هەروادێ و دۆسێی یەکپارچەیی خاکی عێراق گرنگتر دەبێت و دەشڵێت پێویستە ڕیفراندۆمەکەی کورد لە عێراق پـلانی بۆ داناوە نەکرێت.
دەسەڵاتداران لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەواندووە ڕۆژی 25 ی ئەم مانگی نۆیە ڕیفراندۆم ئەنجام دەدەن و هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزدا گوتوویەتی هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆییدا نییە.
لە لێدوانەکەیدا بۆ کۆنفرانسی نەوت، سەرۆکی تورکیا گوتوویەتی هێشتاش سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق گرنگی خۆی هەیە و وەک ئاماژەیەکیش بە هەوڵی کورد بۆ سەربەخۆیی گوتوویەتی پێویستە خۆیان لە هەنگاوی تاک لایەنە دووربخەنەوە، لەوانەڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.