Accessibility links

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەنیازە نیو ملیۆن چاودێر لە هەڵبژاردنەکاندا بڵاوبکاتەوە


حیزبە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی تورکیا وتیان بەنیازن زیاتر لە نیو ملیۆن چاودێر و خۆبەخش لە بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن یاری بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی بکرێت کە وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبچێت.

ئۆپۆزسیۆن کە هیوادارە سنوورێک بۆ فەرمانڕەوایی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دابنێت کە نزیکەی 16 ساڵە سەرۆکی تورکیایە، وتی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان لەمدواییانەدا و هەواڵی ساختەکردن لە گشتپرسییەکەی ساڵی ڕابردوودا گومانیان خستۆتە ڕاست و دروستی هەڵبژاردنەکانەوە.

حیزب و ڕێکخراوی ناحکومیەکان وتیان 519 هەزار خۆبەخش و چاودێری دیاریکراو لە حیزبەکان بە 180 هەزار بنکەی دەنگداندا بڵاودەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG