سه‌باره‌ت به دوایـین هه‌واڵی ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی وانی تورکیای دا، هه‌ردوو په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین له دیاربه‌کره‌وه و هه‌روه‌ها سه‌لام باڵایی له دهۆکه‌وه ڕاپـۆرتیان ناردووه.
خه‌جیجان ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا گیان له‌ده‌سـتدانی 85 که‌س یه‌کلابووته‌وه و هه‌وره‌ها نزیکه‌ی 500 که‌سیش برینداربوون. ده‌شڵێت به دوایدا چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی دیکه‌ی به‌هێز ڕوویانداوه و خه‌ڵـکی له ترسـاندا نا‌وێرن له ماڵه‌کانیاندا بمێـنـنه‌وه و به‌م سه‌رمایه شه‌و له ده‌ره‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر. هه‌روه‌ها باسیش له‌وه ده‌کات که به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه ڕه‌نگه ژماره‌یه‌کی زیاتری خه‌ڵـک له‌و نێوه‌دا گیانیان له‌ده‌سـت بده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌لام باڵایی ده‌ڵێت شـاره‌زای جیۆلۆجی و بومه‌له‌رزه له شـاری دهۆک ڕه‌مه‌زان حه‌مزه له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتوویه‌تی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چه‌ندین بومه‌له‌رزه له وان و ناوچه‌ی دیکه‌ی تورکیای داوه که دووانیان به‌هێزبوون. ده‌شڵێت له ناوچه‌کانی ئامێدی و شێلادزێ و زاخۆ هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌کان کراون، به‌ڵام هیچ زیانی له‌و ناوچانه لێ‌نه‌که‌وتۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.