کاربه‌ده‌سـتان له تورکیا ده‌ڵێن زیانه گیانیـیه‌کانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی پارێزگای وان گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 279 کوژراو و هه‌روه‌ها برینداربوونی به لایه‌نی که‌م یه‌ک هه‌زار که‌س.
گوتوشیانه بومه‌له‌رزه‌که که به گوڕی 7.2 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی نزیـک سـنووری تورکیا له‌گه‌ڵ ئێرانی داوه، زۆرترین زیانی به شـارۆچکه‌ی ئه‌ردیش گه‌یاندووه که نزیکه‌ی 90 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری وانه‌وه دوره. پـێشـبینی ده‌کرێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که زیاتریش بـبێت.
به درێژایی شه‌وی ڕابردوو کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن به ئامێری گه‌وره پارچه کۆنکرێتیـیه داڕماوه‌کانیان لاده‌برد به‌و هیوایه‌ی که‌سـانی زیندوو ده‌ربهێنـنه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ند که‌سێـک له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا ڕزگارکران که یه‌کێـکیان منداڵێـکه. حکومه‌ت ده‌ڵێت سه‌د باڵه‌خانه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه داڕماون.
بومه‌له‌رزه‌که بووه هۆی بڕینی ئاو و کاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ڕوودانی چه‌ند پاشه له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز تۆمارکراوه، له‌وانه یه‌کێـکیان گوڕه‌که‌ی 6.1 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه.
وڵاتان ئاماده‌یی خۆیان نیشـان دا بۆ پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی بۆ تورکیا، له‌وانه ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما دوێنێ یه‌کشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی به نیگه‌رانیـیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ڕاپـۆرته‌کانی تایبه‌ت به بومه‌له‌رزه‌که و له‌م کاته سه‌خته‌دا شـان به شـانی تورکیا ده‌وه‌ستێت.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی ئه‌و به بیستنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌سـتانی خه‌ڵـکی به بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه غه‌مبار بووه. سـتایشی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیای کرد بۆ کاردانه‌وه‌ی خێرایان له به‌رامبه‌ر کاره‌سـاته‌که. گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه بۆ پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی ئه‌گه‌ر لێی داوابکرێت. هێشـتا تورکیا داوای کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌کردووه.