به هه‌زاران که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، دووهه‌م شه‌ویان له ده‌ره‌وه و له‌به‌ر سارد‌و سه‌رما ده‌رباز کرد له کاتێک کارمه‌ندانی به هاوارچون به‌رده‌وام به دوایی زیندوماوانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌گه‌ڕان.
کچه منداڵێـکی ساوا که ته‌مه‌نی دوو هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ دایکی ڕۆژی سێشه‌ممه له ژێر داروپه‌ردوی ئه‌پارتمانتێـکی داڕماودا هێنرانه ده‌رێ.
سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه، چه‌ند که‌سی تر به زیندویی له نێو داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا دوزرانه‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشتۆته 366 که‌س و 1300 که‌سیش بریندار بوونه. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوان زیاتر ببێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌ی به گوڕی 7.2 زۆرترین زیانی له شاروچکه‌ی ئه‌ردیش، 90 کیلۆمه‌تر له باکوری شاری وان داوه.
به سه‌دان کارمه‌ندانی به هاوارچون به درێژایی شه‌و به ئامێری قورس و گه‌وره هه‌وڵیان دا ته‌خته کونکرێتی گه‌وره هه‌ڵبده‌نه‌وه به‌و هیوایه‌ی زیندوماوی زیاتر بدۆزنه‌وه. حکومه‌ت ده‌ڵێت به ده‌یان خانووبه‌ره و بینا به‌سه‌ریه‌کدا ڕووخاون.
یه‌کشه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ر‌دوغان سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد. ئه‌و گوتی خانوی له قوڕ سازکراو له دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌ر هه‌موویان ته‌خت بوون.
ڕێبه‌رانی جیهان پـرسه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند و پێشنیازی یارمه‌تییان به تورکیا دا. سه‌رۆکانی ڕووسیا و ئه‌ر‌مه‌نستان ته‌له‌فونیان بۆ سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول کرد و هاوده‌ردی خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل پێشنیازی یارمه‌تییان داوه. یه‌کشه‌ممه، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا شان به شانی تورکیا ڕاده‌وستێت له کاتی ئاوا سه‌ختدا.