هه‌شت که‌س بێ سه‌روشوێنن له باشوری تورکیا به‌هۆی ته‌قینی درزێـک که له بهندئاوێـکدا هه‌بووه و بووه‌ته مایه‌ی لافاوێـک له ناوچه‌که‌دا.
ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌کان ته‌رمی دوو کرێکاریان له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و وه‌ک ئاژانسی فڕانس پـرێس باسی ده‌کات گه‌ڕان به دوای هه‌شتی که‌سی تردا به‌رده‌وامه.
له ئاکامی داڕمانی ئه‌و به‌ندئاوه‌ی له‌سه‌ر ڕووباری گۆکسوو له نزیک شـارۆچکه‌ی کۆزان له ئه‌ده‌نه ڕوویدا 90 ملیۆن مه‌تره سیجا ئاو ڕژاوه‌ته ناو ڕووباره‌که‌وه.
ئه‌وانه‌شی به زیندوویی ڕزگارکراون براونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کانی ناوچه‌که.