Accessibility links

بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا تورکیا ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر


حکومەتی تورکیا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی هەفتەدا قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنێت.

لە تورکیا ڕۆژانە دەیان هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و زیاتر لە 14 هەزار کەس لەو وڵاتەدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە .

وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند 187 کەسی دیکە بەهۆی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە و 32 هەزار و 381 کەسی دیکەش توشی پەتاکە بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوە تەندروستییەکان پێیان وایە کە دۆخی ئێستا زۆر خراپترە لەوەی ئامارە فەرمییەکان ئاماژەی پێدەکەن، یەکێتی پزیشکانی تورکیا (TTB) بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژمارەی ئەو کەسانەی ئێستا لە تورکیا ڕۆژانە توشی ڤایرۆسەکە دەبن لە دەوروبەری 60 هەزارە.

دکتۆر هالیس یەرلیکایا ئەندامی یەکێتی پزیشکانی تورکیا ڕایگەیاند، تەنها لە ئامەد (دیاربەکر) ڕۆژانە نزیکەی 1000 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسی گەورە سوککردنی باری نەخۆشخانەکان بڕیاردەدەن قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ڕۆژانی هەفتە لە ئێواراندا و تەواوی دوو ڕۆژی کۆتایی هەفتە ڕابگەیەندرێت.

دوو هەفتە لەمەوپێش بڕیار درابوو کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە بۆ 5 ی بەیانی ڕابگەیەندرێت.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ بەسەرەوەیە لەگەڵ ئەوانەی لە 20 ساڵ کەمترن دەتوانن لە ڕۆژێکدا تەنیا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بچنە دەرەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا بۆچوونی چەند دانیشوویەکی شاری ئامەد ببیستن لەسەر ئەم بڕیارە نوێیەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارەکەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00


XS
SM
MD
LG