دکتۆر گونول تۆڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و گۆڕان له ده‌ستوری تورکیادا نه‌کرێت ئه‌وا وڵاته‌که به‌رده‌وام له‌ژێر سایه‌ی له‌شکردا ده‌بێت و له‌شکریش ده‌بێته ته‌گه‌ره‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموکراسی تورکیادا.
دکتۆر گونول ده‌شڵێت له تورکیادا تێکڕاییه‌ک هه‌یه بۆ گۆڕانی ده‌ستور چونکه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتاو دوودا له بارودۆخێکی زۆر سه‌ختدا نوسراوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت وگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ دکتۆر گونول تۆڵ کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:30 خوله‌كه.