Accessibility links

دادگایەکی تورکیا بڕیاری 9 ساڵ زیندانی بۆ بەرپـرسێکی باڵای جەهەپە دەدات


ئەندامانی پارتی جەهەپە دەڵێن دادگایەکی وڵاتەکەیان بڕیاری داوە بەرپـرسی پارتەکەیان لە ئستەنبوڵ 9 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بکرێت بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵات لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵاتیـیەکانەوە.

هەروەها جانان قەفتانچی‌ئۆغڵو تاوانبارکراوە بە پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم. دادگاکە بڕیارەکەی داوە لەسەر بنەمای چەند نووسینێکی جانان لەسەر تویتەر لە نێوان ساڵانی 2012 هەتا2017.

لە ئێستادا پارێزەرەکانی داوای پـیاداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگا دەکەنەوە.

جانان قەفتانچی‌ئۆغڵوی تەمەن 47 ساڵ پـزیشک و سیاسەتمەدار، لە 13 ی مانگی یەکی ساڵی 2018 وە بەرپرسی یەکەمی جەهەپەیە لە ئستەنبوڵ.

XS
SM
MD
LG