Accessibility links

کلیچدارئۆغڵو سەردانی زیندانی ئەستانبوڵ دەکات

  • VOA News

ڕێبەری ئۆپزسیۆنی سەرەکی تورکیا سەردانی ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا دەکات لە زیندان.

زیندانی کردنی ئەم ئەندام پەرلەمانە کە سەر بە جەهەپەیە بووە مایەی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین بۆ ماوەی 25 ڕۆژ.

ئینیس بەربەر ئۆغڵو، لە مانگی ڕابردوودا بڕیاری ساڵ زیندانیکردنی درا بەسەردا، وەک دەگوترێت بەهۆی دزەپێکردنی فلیمی ڤیدیۆیی بۆ ڕۆژنامەیەکی ئۆپزسیۆن.

ئەو فلیمە ڤیدیۆیانە وەک ئاماژەیەک بوون بەوەی تورکیا بە قاچاغ چەک و تەقەمەنی دەنێرێت بۆ سەرهەڵداوانی ئیسلامی لە سوریا.

کەمال کلیچدارئۆغڵو، ڕێبەری پارتی گەلی کۆماری لە دەرەوەی گرتووخانەی ئەستانبوڵ بە پەیامنێرانی وتووە "دادوەری گوناهبارکراوە و زیندان کراوە" و گوتووشیەتی زیندانی کردنی خەڵک بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دەبێتە مایەی برینی قوڵ لە ناو کۆمەڵگەدا.

کلیچدارئۆغڵو ڕێپێوانێکی 450 کیلۆمەتری دەستپێکرد لە ئانکەرەوە بۆ ئەستانبوڵ و دەیان هەزار کەس بەشدارییان لەگەڵدا کرد و وەرچەرخاش بۆ ناڕەزاییەکی گشتی لە تورکیادا بەرامبەر شەپۆلی سەرکوتکردنەکانی دوابەدوای هەوڵی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی پار لە تورکیا.

XS
SM
MD
LG