Accessibility links

لە ڕووداوێکی تەلەفریکدا لە ئەنتاڵیای تورکیا کەسێک گیانی لە دەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتی تەلەفریکێک لە پارێزگای ئەنتاڵیای باشووری تورکیا خۆی کێشاوە بە ستوونێکی شکاودا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتەکە وتی 24 تەلەفریک لە کاتژمێر 5:23 خولەکی دوانیوەڕۆدا لە ئاسماندا گیرییان خوارد. 16 کاتژمێر دوای ئەوە زیاتر لە 16 کەس لەو 9 تەلەفریکەدا مابوونەوە کە لە ئاسماندا بوون، 112 کەس ڕزگارکراون.

سەرۆکی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و ڕووداوە کتوپڕەکان ئۆکای مەمیس لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت هیچ کام لەو کەسانەی کە چاوەڕوانی ئەوە بوون ڕزگار بکرێن بریندار نەبوون یاخود لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا نەبوون. وتیشی ئامانجیان ئەوەیە پێش خۆرهەڵاتن ئەرکەکانی ڕزگارکردنی خەڵکەکە تەواو بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئێکس نوسیویەتی حەوت فڕۆکەی هێلیکۆپتەر و زیاتر لە 500 کارمەندی فریاگوزاری بەشدار بوون لە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی خەڵکەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG