سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له شـاری ئسته‌نبوڵ بۆمبێـک به پاسێـکدا ده‌ته‌قێنـنه‌وه که سه‌رباز و خێزانه‌کانیانی هه‌ڵـگرتبوو، له ئه‌نجامدا 5 که‌س کوژراون و 12 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه بازه‌کانی ئازادی کوردسـتان به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند که له دوره‌وه به‌بێ ته‌ل ته‌قاندویانه‌ته‌وه. ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی هالکالی بووه، ئه‌و شوێنه‌ی کۆمه‌ڵه ماڵی سه‌ربازه‌کانی لێـیه.
کوژراوه‌کان بریتین له 4 سه‌رباز و کچێـکی ته‌مه‌ن 17 سـاڵی ئه‌فسه‌رێـک.
فه‌رمانداری ناوچه‌که حسێن عه‌ونی موتلۆ گوتی ئه‌مه کارێـکی تێرۆریسـتیـیه.
بازه‌کانی ئازادی کوردسـتان لقێـکی سه‌ر به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه که بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
وه‌زیر تورکیا بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌گمه‌ن باغش سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و داوای له هاوپه‌یمانه ئهوروپایییهکانی وڵاته‌که‌ی کرد له میانه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا ڕووی خۆیان وه‌رنه‌گێڕن.
ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و پاره و پـولانهی بۆ په‌که‌که دێن له لایه‌ن کوردانی دانیشتووی ئه‌وروپایه.