Accessibility links

تورکیا بە فەرمی ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بڕیاری دادگای بەلجیکا دەربڕێت کە پەکەکەی بە تێرۆرست دانەناوە


تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری دادگایەکی فیدراڵی بەلجیکا کە پارتی کرێکارانی کوردستانی بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دانەناوە.

کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند وەزارەتەکەی ئەمڕۆ میشێل مالێغب باڵیۆزی بەلجیکای بانگهێشتکردووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری دادگاکە.

ڕۆژی هەینی دادگای پـیاداچوونەوەی بەلجیکا لە برۆکسل، لە چوارچێوەی کەیسی دادگاییکردنی ژمارەیەک کورد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، گوتی شەڕی پەکەکە لە تورکیا شەڕێکی ناوخۆیە، بۆیە ناکرێت ئەو گروپە بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دابنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیارەکە زۆر مەترسیدارە و لە دادگا تانەی لێدەگرێت.

XS
SM
MD
LG