Accessibility links

دیپـلۆماتێکی بیلاڕووسیا لە تورکیا بە سەختی برینداردەکرێت


دیپـلۆماتێکی بیلاڕووسیا لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بە سەختی بریندارکراوە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ورددایە.

ئاناتۆلی گلاز گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بیلاڕووسیا گوتی ئێوارەی چوارشەممە کاتێک دیپـلۆماتکار ئەلێگزاندەر بۆگانشیڤ لەگەڵ منداڵەکەی بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە لە لایەن کەسێکەوە کە باری دەروونی تەواو نەبووە تەقەی لێکراوە.

حەسیب شاهین فەرمانڕەوای ئەنکەرە گوتی ئەلێگزاندەر بۆگانشیڤ بەرەو نەخۆشخانە براوە و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە. گوتیشی تەقەکەرەکە خانەنشینێکی لەشکری بووە و کێشەی تایبەت لە نێوانیاندا دروستبووە. هەروەها گوتی دوای ڕووداوەکە تەقەکەرەکە خۆی کوشتووە.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد و لەوێ بە پەیامنێرانی گوت باری تەندروستی بۆگانشیڤ باشە و پـێشبینی دەکرێت بۆ سبەی پـێنجشەممە لە بەشی چاودێری ورد بهێنرێتە دەرێ.

گوتیشی لەگەڵ هاوتا بیلاڕووسیایـیەکەی لەم بارەیەوە وتووێژی کردووە وە ئێستا لیکۆڵینەوە دەستیپـێکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ڕووداوەکە لە ئەنجامی ناکۆکی سیاسی نەبووە.

XS
SM
MD
LG