Accessibility links

بەرپرسێکی تورکی: خوشکی بەغدادیمان لە باکووری سوریا بە دیل گرتووە


بەرپرسێکی تورکیا بە ڕۆیتەرزی وت تورکیا لێپێچینەوە لەگەڵ خوشکی ئەبوبەکر بەغدادیدا دەکات دوای ئەوەی لە شاری ئەعزاز لە باکووری سوریا دەستگیریان کردووە، هەروەها لێپێچینەوە لە هاوسەرەکەی و خێزانی کوڕەکەشی دەکەن کە ئەوانیش بە هەمان شێوە دەستگیرکراون.

بەرپرسەکە وتی ڕەسمیە عەوادی خوشکی بەغدادی تەمەنی 65 ساڵە لە ئەرکێکدا لەنزیک شاری ئەعزازی نزیک سنوور دەستگیرکراوە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کاتێک دەستگیرکراوە پێنج لە کوڕەکانیشی لەگەڵدا بووە.

بەرپرسەکە وتی " هیوادارین زانیاری گرنگمان لە خوشکەکەی بەغدادی دەست بکەوێت سەبارەت بە کارەکان لە ناو داعشدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG