دەزگاکانی هەواڵی حکومی ڕایانگەیاند دادگای تورکیا فەرمانی دەرکردووە بە دەستگیرکردنی 53 سەرباز بە پلەی عەریف بەهۆی ئەوەوە کە گوایە پەیوەندییان هەیە بە کەسایەتی ئاینی فەتحوڵا گولەنەوە کە ئێستا لە ئەمەریکا دادەنیشێت و تۆمەتبار کراوە بەوەی پلانی بۆ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیا داناوە.
دەزگای هەواڵی ئانادۆڵوی تورکی وتی بەرپرسان تا ئێستا 20 کەسیان لە گومانلێکراوەکان دەستگیرکردووە لە ئەرکێکدا کە 12هەرێمی گرتۆتەوە و ئێستاش بە شوێن 33 سەربازیی ترەوەن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕۆژی دووشەممە وتی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 700 کەس دەستگیرکراونبەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندییان هەیە بە فەتحوڵا گولەنەوە.
لە دوای کودەتاکەی ساڵی ڕابردووی تورکیاوە بەرپرسانی تورکی تا ئێستا نزیکەی 50 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و نزیکەی 150 هەزار کەسی دیکەیان لە کارەکانیان لابردووە کە سەرباز و پۆلیس و مامۆستا و فەرمانبەری حکومەتی تێدایە بەهۆی ئەوەوە کە گوایە پەیوەندییان هەیە بە گولەنەوە.
لەلای خۆشیەوە گولەن ڕەتی دەکاتەوە هەوڵی کودەتای دابێت و ئێستا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لە ئەمەریکا دەژی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز