دەزگای هەواڵی فەڕمی ئانادۆڵو تورکیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 17 کەسی داوە لە نێویاندا ڕابەری حیزبی گەلانی دیموکرات (هەدەپە) سەرپـیل کەمالبای تێدایە کە پشتیوانی لە کوردەکان دەکات و ڕەخنەیان لە ئەرکە سەربازییەکەی تورکیا گرتووە لە سوریا.
وابڕیارە حیزبی گەلانی دیموکرات، کە دووەم گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیادا ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە ئەنقەرە ئەنجام بدات.
ڕابەرەکەی دیکەی حیزبەکە سەڵاح دەمیرتاشە کە ئێستا لە زینداندایە بە تۆمەتی ئەوەی گوایە پەیوەندیی هەیە بە چەکدارە کوردەکانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز