Accessibility links

هاوکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ ناو سوریا، سەرکوتکردنەکانی هەدەپە لە ناو تورکیا زیاد دەکات


شەپۆلێکی دەستگیرکردن دژ بە ئەندامەکانی پارتی سەرەکی سەر بە کوردەکان لە تورکیا هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی وڵاتەکە دژ بە چەکدارە کوردەکانی سوریا کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکا بوون لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش. شارەزایان هۆشداری دەدەن سەرکوتکردنەکان فراوانتر دەبن بۆ کۆمەڵگەی سڤیلی تورکیا.

لە سەرەتای مانگی 10 وە هەتا ئێستا 7 شارەوانی هەڵبژێردراوی هەدەپە لەسەر کارەکانیان لادراون و دەستگیر کراون بە تۆمەتەکانی تیرۆرسم. ئەم دەستگیرکردنانەش هاوکاتن لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی بەناوی کانی ئاشتی، کە سێ هەفتە لەمەوبەر تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵایت سوریا دژ بە یەپەگە دەستیپێکرد.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرگری لەو دەستگیرکردنانە دەکات و بە باڵی سیاسی پارتەکە ناودێریان دەکات، ئەمەش تۆمەتێکە کە پارتەکە ڕەتی دەکاتەوە.

ئەرتوگرول کورکچو سەرۆکی خۆبەخشی پارتەکە دەڵێت چۆن 6 ملیۆن کەس دەنگ بە پارتێکی تیرۆرست دەدەن. ئەو دەڵێت " ئێمە تەنها داوای ئاشتی و چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی دژ بە کوردەکان دەکەین."

سەرەڕای ئەو فشارانە لەسەر هەدەپە و زیندانی کردنی ڕێبەرە باڵاکانی ئەو پارتە هێشتا سێهەم گەورەترین پارتی سیاسییە لە تورکیا.

پەرلەمان لە ئێستادا تاوتوێی لادانی پەناپارێزی بۆ 40 نوێنەری تر دەکات بە هۆی تۆمەتی تیرۆرسم لە ناویاندا ڕێبەرەکانی ئێستای پارەتەکەش.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکانە لەشکرییەکانی سوریا بیانوی سەرکوتکردنی دژ بە هەدەپەی زیاتر کردووە. لێکۆڵەری باڵای تورکیا ئێما سنجلەر لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە لە نیویۆرک دەڵێت " دەستگیرکردنی شارەوانەکانی هەدەپە سەرکوتکردنەکانی ئێستای دەستبەجێ خێراتر کردووە. لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا حەوت شارەوان خراونەتە زیندانەوە."

ئەو دەشڵێت " کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەمانە دۆسێی تاکەکەسین، بەڵام کاتێک لێکۆڵینەوە دەکەین چ بەڵگەیەک بکارهاتووە، وا دەردەکەوێت ئانکەرە تەنها بە دوای هەدەپە دەکەوێت. لەوە دەچێت ئەمە هەڵمەتێکی سیاسی بێت و بەخراپی بەکارهێنانی دەسەڵاتە."

لە بری ئەو شارەوانانەی دەستگیر کراون و لە دەسەڵات دوورخراونەتەوە حکومەت کەسی متمانە پێکراوی خۆی لە شوێنەکانیان داناوە. هەدەپە تەنها حزبە لە پەرلەمانی تورکیادا کە دژی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایە دژ بە یەپەگە.

پارتی سەرەکی ئۆپزسیۆن جەهەپە بە توندی دەستگیرکردنی شارەوانەکانی هەدەپەی شەرمەزار کردووە.

کەمال کلیجدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند " لابردنی شارەوانەکان و دەستنیشانکردنی خەڵکی تر لە جێگایان پێچەوانەی دیموکراسییە، یەکێک لە یەکەمین یاساکانی دادپەروەری دیموکراسی ڕێزگرتنە لە خواستی هاووڵاتی."

ئەم ڕەخنەیەی کلیجدارئۆغڵو وا لێی دەڕوانرێت کە هەوڵێکە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەدەپە بەهۆی هەڵوێستی جیاوازیان لەسەر هێرشە لەشکرییەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا ئاڵۆزی تێکەوت.

خەڵکی لە تورکیا بەهۆی دژایەتی کردن یان ڕەخنەگرتن لە هێرشەکانی دژ بە سوریاش ڕووبەڕووی گرفتی یاسایی دەبنەوە.

سەنجلەر دەڵێت " ئەوەی دەیبینین خەڵکێکی زۆر بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەخنەیان لە ئۆپەرسیۆنەکانی حکومەت لە سوریا گرتووە دەستگیرکراون. خەڵکی ڕاگەیاندنی دژی شەڕی داوە و دەستیگرکراوە لە هەندێک حاڵەتدا سزاش دراوە."

پۆلیس داوێتی بەسەر ماڵەکانی چەندین چالاکوانی بەناوبانگی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان و پشکنینیان ئەنجام داوە. ژمارەیەک لە شارەزایان هۆشداری ئەوە دەدەن دەسەڵاتداران هەوڵی زیادکردنی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر کۆمەڵگادا دەدەن.

زانای سیاسی جەنگیز ئەکتار دەڵێت " ئەوان ئەم شەڕە تەنها ە ناوچەکانی سوریا نابینین بەڵکو بە بیانویەک دەیبین بۆ داخستنی زیاتری کۆمەڵگەی مەدەنی، ئێمە توندکردنی هێز بەرامبەر هەمو شتێکی مەدەنی بەدەی دەکەین."

XS
SM
MD
LG