Accessibility links

پـۆلیسی تورکیا بە بەکارهێنانی هێز بڵاوە بە خۆپـیشاندانێـک لە ئەنکەرە دەکات


پـۆلیسی تورکیا بڵاوەی بە خۆپـیشاندانێـکی چالاکوانانی کورد و لایەنگرانیانی لە ئەنکەرەی پایتەخت کرد کە سازکرابوو بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی داعش لەو شارە و تیایدا زیاتر لە 100 کەس کوژران کە زۆربەیان کوردبوون و هەروەها نزیکەی 500 کەسی دیکە برینداربوون کە هەندێـکیان هێشتا چارەسەری پـزیشکیان بۆ دەکرێت.

سەدان کەس ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریـیان لە ساڵیادەکەدا کرد. پەیامنێری فڕانس پـرێس دەڵێت زیاتر لە 150 خۆپـیشاندەر هەوڵیان دابوو بەرەو شوێنی هێرشەکەی ساڵی ڕابردوو بڕۆن، بەڵام لە لایەن پـۆلیسەوە بە گازی فرمێسک ڕێژ و تێـڵا و گولـلەی پـلاستیکی ڕێگریان لێکرا، ژمارەیەک لە خۆپـیشاندەرانیش کەوتنە هەڵدانی بەرد و شوشە و وتنەوەی دروشمی " قاتیل دەوڵەت" .

پاشان پـۆلیس ڕێگەی دا تەنها کەسوکاری قوربانیـیەکان بەرەو شوێنەکە بچن کە دەکەوێتە بەرامبەر وێستگەی شەمەندەفەری شارەکە و هەروەها نزیکە لە بیناکانی دەزگای میت و دادگا و کەناڵی TRT حکومی و زانکۆی ئەنکەرە.

هاوسەرۆکانی هەدەپە هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لە مەراسیمەکە بەشداریـیان کرد.

کەسوکاری قوربانیـیەکان ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر سـستی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هێرشەکە کە لە لایەن دوو خۆکوژی داعشەوە ئەنجام درابوو.

کەسێـک بە ناوی خەلدون بە فڕانس پـرێسی گوت هەتا ئێسـتا تاکە کەسێـک لەسەر ئەم کوشتنکاریـیە ڕاپـێچی بەردەم دادگا نەکراوە، بەڵام لەسەر گومانی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن دەیان هەزار کەس دەسـتگیرکراون.

پاشان گوتی" تەنانەت کە یەکێـکیشمان لێ دەمرێت ڕێگە نادەن کۆبـبینەوە و ئەوەی نیازمان هەبوو تەنها خوێندنەوەی شیعربووە لە شوێنی ڕووداوەکە.

پـۆلیسی تورکیا بڵاوە بە خۆپـیشاندانێـک لە ئەنکەرە دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:55 0:00

XS
SM
MD
LG