Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەیەکی موشەک و تەقەمەنی لە تورکیا 5 کەس گیانییان لە دەستداوە


بەرپرسێکی تورکیا دەڵێت بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەیەکی موشەک و تەقەمەنی لە تورکیا بینای کارگەکە ڕووخاوە و پێنج کرێکار گیانییان لە دەستداوە.

فەرمانڕەوای ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڤاسیپ شاهین بە ڕۆژنامەنووسانی وت تەقینەوەکە کاتژمێر 8:45 خولەکی ڕۆژی شەممە لە کۆمپانیای پیشەسازی میکانیکی و کیمیایی سەر بە دەوڵەت ڕوویداوە، کە دەکەوێتە قەراغ شاری ئەنقەرەوە.

شاهین وتی پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی کاردانەوەیەکی کیمیاییەوە بووبێت لە ماوەی بەرهەمهێنانی دینامیتدا. دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوەیەکییان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

کەناڵی ئێن تی ڤی بڵاویکردەوە دوکەڵێکی ڕەساسی لە بیناکە بەرزبۆتەوە و تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە بەرەو شوێنەکە ڕۆیشتوون.

هەروەها وتی پەنجەرەی ماڵ و دوکانەکانی ناوچەکانی دەوروبەری بیناکە بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەکەوە شکاون.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG