ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ده‌ڵیت تورکیا له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا تاوانه‌کانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و ڕێکخراوه هەینی 18ی مانگی 10ی 2019 ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به پێشێلکارییه‌کانی له‌شکری تورکیا و تاقمه‌کانی چه‌کداری سه‌ر به ئه‌و وڵاته له سوریا، بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه به‌شێک له‌و ڕاپۆرته‌یه.
هێزه‌کانی له‌شکری تورکیا و هاوبه‌ندی گرووپه‌کانی چه‌کداری سوریا که تورکیا پشتیوانیان لێده‌کات ڕه‌فتارێکی جێگای شه‌رمیان به‌رامبه‌ر به ژیانی مه‌ده‌نێکان نیشان داوه، وه‌ک چه‌ندین پێشێلکاری جیدی و تاوانه‌کانی شه‌ڕ که کوشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و هێرشه‌کانی نایاسایی ده‌گرنه‌وه، و له ئه‌نجام دا خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان کوشتووه و بریندار کردوون، له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی که بۆ باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا کردوویانه، وه‌ک هه‌ینی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرته‌که‌ی دا ده‌نووسێت.
ئه‌و ڕێکخراوه به پشت به‌ستن به گه‌واهیدانی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕووداوه‌کانیان به چاوی خۆیان دیوه و هه‌روه‌ها گه‌واهیدانی کارمه‌ندانی پزشکی و فریاکه‌وتن، مه‌ده‌نێکانی ئاواره، ڕۆژنامه‌نووسان، کارمه‌ندانی خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها توژینه‌وه و پشتڕاستکردنی گرته‌ڤیدئۆیه‌کان وپێداهاتنه‌وه به ڕاپۆرته‌کانی پزشکی و به‌ڵگه‌کانی تر ئه‌و ڕاپۆرته‌یان نووسیوه.
ئه‌و زانیاریه کۆکراوه‌یه به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی له ناوچه‌کانی دانیشتوان، هێرشه‌کان بۆ سه‌ر مالان، بۆ سه‌ر نانه‌واخانه و قوتابخانه‌یه‌ک دابین ده‌کات، که له لایه‌ن تورکیا و تاقمه‌کانی چه‌کداری هاوپه‌یمانی ئه‌نجامدران. ئه‌و زانیارییه هه‌روه‌ها زانیاری دڵته‌زێن سه‌باره‌ت به کوشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی خانمێکی سیاسه‌توانی کوردی سوریا، هه‌ڤڕین خه‌له‌ف ده‌خاته‌ڕوو که له لایه‌ن تاقمی 'ئه‌حرارئه‌لشه‌رقیه' واتا به‌شێک له له شکری نیشتمانی سوریاوه کوژرا. واتا ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی تاقمی چه‌کدارانی سوریا له لایه‌ن تورکیاوه پڕچه‌ک کراو و پشتیوانیان لێده‌کرێت.
به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی کوومی نه‌یدوو گوتی: "هێرشی له‌شکری تورکیا بۆ نێو سوریا ژیانی خه‌ڵکی سوریای تووشی وێڕانی کردووه ئه‌وانه‌ی که جارێکی دیکه زۆریان بۆ هێنراوه ماڵه‌کانیان جێ بهێڵن و له نێو بۆمبارانی هه‌ڕه‌مه‌کی، ڕفاندن و کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی دا ده‌ژین. هێزه‌کانی له‌شکری تورکیا و هاوده‌سته‌کانیان هیچ نرخیان بۆ ژیانی مه‌ده‌نێکان دانه‌ناوه، هێرشی مه‌رگهێنه‌رانه‌یان له ناوچه‌کانی دانیشتوان ئه‌نجامداوه که خه‌ڵکیان کوشتون و بریندارکردوون."
ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: "تورکیا به‌رپرسیاری کرداره‌کانی تاقمه‌کانی چه‌کداری سوریایه که پشتیوانیان لێده‌کات، ته‌یاریان ده‌کات و ڕێنوێنیان پێده‌دات. تا ئێستا، تورکیا پێشی ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌ی ئازاد کردوه که پێشێلکارییه‌کانی جیدی له عه‌فرین و شوێنی تر ئه‌نجام بده‌ن. ئێمه جارێکی دیکه داوا له تورکیا ده‌که‌ین کۆتایی به پێشێلکارییه‌کان بهێنێت، که‌سانی تاوانبار به به‌رپرسیاربزانیت، و پشتیوانی له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه بکات که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا دان. تورکیا ناتوانێت به ئه‌سپاردنی تاوانه‌کانی جه‌نگ به گرووپه‌کانی چه‌کدار خۆ له به‌رپرسایه‌تی لابدات."
کاربه‌ده‌ستانی به‌شی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به پێشه‌نگی کورد له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا 17 ئوکتوبر گوتیان که له وه‌تا ده‌ستپێکردنی هێرشه‌که لانی که‌م 218 مه‌ده‌نی کوژراون که 18 منداڵیش له نێویاندان.
هێرش بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا
له یه‌کێک له هه‌ره ترسناکترین هێرشه‌کانی که پشت به به‌لگه ده‌به‌ستێت، کارمه‌ندێکی کورد له ڕێکخراوی خاچی سوور ئه‌و ڕووداوه ده‌گێڕیته‌وه که خۆی چه‌ندین ته‌رمی له نێو وێرانه‌یه‌ک هێنایه ده‌ر، ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا له 12ی ئوکتوبر له ده‌وری 7ی سه‌رله به‌یانی به کاتی خۆجێێ قوتابخانه‌یه‌ک له ساڵحیه‌ی کرده ئامانج، شوێنێک خه‌ڵکی ئاواره له ترسی شه‌ڕ خۆیان تێدا حه‌شاردابوو.
ئه‌و کارمه‌نده گوتی: "هه‌مووشێک زۆر به خێرایی ڕوویدا. سه‌رجه‌م، شه‌ش که‌س برینداربوون و چوار که‌س کوژران، که منداڵیشیان له نێودابوون. نه‌مزانی داخوا کوڕن یان کچن چونکه ته‌رمه‌کانیان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوون. ئه‌وان وه‌ک خه‌ڵووزی به‌رد ده‌چوون. دوو که‌سه‌که کوژراوه‌که‌ی تر ته‌مه‌نیان سه‌رووتر بوو، ئه‌وان وێده‌چوو ته‌مه‌نیان له 50 بۆ سه‌روو بێت. به‌ڕاستی، ئێستاش هه‌ر حه‌په‌ساوم." ئه‌و گوتیشی نزیکترین به‌ره‌ی شه‌ڕ زیاتر له کیلومێترێک دوور بوو که له کاتی هێرشه‌که‌دا هیچ شه‌ڕه‌فان یان شوێنی له‌شکری له ئه‌و نزیکانه نه‌بوو."
کارمه‌ندێکی دیکه‌ی کورد سه‌ر به ڕێکخراوی مانگی سوور بۆ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی گێڕایه‌وه که چۆن هه‌وڵی دا کوڕێکی 11 ساڵانه و کچێکی 8 ساڵانه‌ی بریندار ڕزگار بکات کاتێک له ده‌ره‌وه‌ی ماله‌که‌یان له نزیک مزگه‌وتی ئه‌ل ساڵحیه کایه‌یان ده‌کرد. ئه‌و گوتی که له وه‌تا 10ی ئوکتوبره‌وه شاری قامیشلی که‌وتبووه به‌ر هێرشه‌کانی توندی به‌رهه‌ڕه‌مه‌کی و ماڵێکی خه‌ڵک، نانه‌واخانه‌یه‌ک و چێشخانه‌یه‌ک که‌وتنه به‌ر هێرشه‌کانی ئاسمانی.
کارمه‌نده کورده‌که‌ی مانگی سوور گوتی: "کوڕه‌که به سنگ بریندار بوو. برێنه‌که‌ی زۆر کاری بوو. برینه‌که‌ی کراوه‌بوو.... و نه‌یده‌توانی هه‌ناسه بدات. وێده‌چوو تیکه‌یه‌کی هاوه‌نه‌که سنگی ئاواڵاکردبۆوه."
پاشان کوڕه‌که به هۆی برینه‌کانی گیانی له ده‌ستدا. خوشکه‌که‌شی له هێرشه‌که‌دا تیکه‌یه‌کی به‌رکه‌وتبوو و دوکتوران ناچاربوون لاقێکی له ژێر ئه‌ژنۆڕا ببڕنه‌وه. کارمه‌نده‌که‌ی فریاگوزاری گوتی هیچ بنکه‌یه‌کی له‌شکری یان خاڵی پشکنین له هیچ کۆیه‌کی نزیکی هێرشه‌که نه‌بوو.
له ڕووداوێکی جیاواز له 13ی ئوکتۆبر، به گوێره‌ی چاودێرانی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌یی، هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سه‌ر بازاڕێک کاروانێکی مه‌ده‌نی کرده ئامانج که هه‌ڵگری چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس بوو ئه‌وانه‌ی له نێوان قامیشلی و سه‌رێ کانی له سه‌فه‌ردابوون. به گوێره‌ی کارمه‌ندی کوردی مانگی سوور شه‌ش مه‌ده‌نی، له نێویان دا ڕۆژنامه‌نووسێکیش له رووداوه‌که‌دا کوژران و 59 که‌سیش برینداربوون. ڕۆژنامه‌نووسێک که له شوێنی رووداوه‌که‌دا بوو و هێرشه‌که‌ی به چاوی خۆی بینی ئه‌و رووداوه‌ی وه‌ک "کوشتارێکی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا" وه‌سف کرد. ئه‌و گوتی کاروانه‌که له 400 ئوتوموبیلی مه‌ده‌نی پێکهاتبوو و هیچ شه‌ڕه‌ڤانێک له ئه‌و شوێنه نه‌بوو، ته‌نیا چه‌ند پاسه‌وانێکی چه‌کدار که پارێزگاری‌یان له کاروانه‌که ده‌کرد.
به‌رپرسی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن گوتی: "هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ ده‌بێت ڕێز له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مرۆڤایه‌تی بگرن، که وه‌ک ئه‌رکێک داوا ده‌کات بۆ پێش‌گرتن یان بۆ لانی هه‌ره که‌می زیان پێگه‌یاندن به مه‌ده‌نێکان هه‌موو هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر. هێرش بۆ سه‌ر کاروانێکی مه‌ده‌نی پاساوهه‌ڵنه‌گره."
ئه‌مه‌ریکا هه‌ره‌گه‌وره‌ترین وڵاتێکه چه‌کان بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کات. وڵاتانی دیکه‌ش ئیتالیا، ئاڵمان، برازیل و هندوستانیش ده‌گرنه‌وه. ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له وڵاته‌کان ده‌کات ناردنی هه‌موو چه‌که‌کان به تورکیا و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نێو شه‌ڕ له سوریا ڕابگرن که هێزه‌کانی کوردیش ده‌گرنه‌وه.
کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی و ڕفاندن
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها پشتی به گه‌واهیدان به‌ست، پشتڕاستی گرته‌ڤیدئۆیه‌کی کرد و پێداهاتنه‌وه‌ی به سه‌ر ڕاپۆرتێکی پزشکیدا کرد بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخاته سه‌ر چلۆنایه‌تی کوژرانی هه‌ڤڕین خه‌له‌ف، خانمێکی سیاسه‌توانی کورد و سکرتێری گشتی پارتی سیاسی داهاتووی سوریا، که له 12ی ئوکتوبر له سه‌ر ڕێگای نێونه‌ته‌وه‌یی که شاره‌کانی ڕه‌قه و قامیشلی پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه که‌وته نێو که‌مین. چه‌کدارانی ئه‌حرائه‌لشه‌رقیه ئه‌و خانمه‌یان له ئوتوموبیله‌که‌ی به ڕاکێشان هێنایه ده‌ر، لێیان دا و کوشتیان. ئه‌وان هه‌روه‌ها پاسه‌وانه‌که‌شیان کوشت.
له هه‌مان ڕۆژ و له هه‌مان شوێندا، ئه‌و چه‌کدارانه لانی که‌م دوو شه‌ڕه‌ڤانی کوردیان به دیل گرت و کوشتیانن. ئه‌وان هه‌روه‌ها دوو مه‌ده‌نیان گرت که هه‌ر دووکیان بۆ ڕێکخراوه‌کانی خۆجێی کاریان ده‌کرد و له ئه‌و کاته‌دا که ده‌رمانیان ڕاده‌گوێزت گرتیانن. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌یان پشتڕاست کرد که هیچ ئاگاداری چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌ندامانه نین. ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی کات و شوێنی ئه‌و گرته ڤیدئۆیه‌ی پشتڕاست کرد که تێیدا دوو مه‌ده‌نی له پاش نێوه‌ڕۆی 12ی ئوکتوبر گیران و به‌ر هه‌ڕه‌مه‌کی کوژران.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێخۆشبوو‌ن، کوومی نایدوو گوتی، کوژرانی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع بۆ سزادان ده‌بێت و به تاوانی شه‌ڕ ده‌ژمێردرێت.
هه‌ڤاڵی نزێکی هه‌ڤرین خه‌له‌ف به ڕێکخراوی لێخۆشبوونی گوت که کاتێک هه‌وڵی دا ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ڤرین بکات، پیاوێک که خۆی به چه‌کداری ئوپوزسیونی سوریای ناساند، به عه‌ڕه‌بی پێی گوتم: "ئێوه کورده‌کان خائینن. هه‌مووتان بۆ پارتی [پ ک ک] کار ده‌که‌ن" و ئاگاداری کردم که هه‌ڤرین کوژراوه.
ڕاپۆرتێکی پزشکی که ڕێکخراوی لێخۆشبوو‌ن چاوی پێکه‌وتوه زانیاری وردی تێدا که هه‌ڤرین خه‌له‌ف شوینی چه‌ندین برینی پێوه دیاربوو له نێویان دا ده‌سترێژی له سه‌ری، و شوینی شکان له سه‌ر ڕووخسار و ده‌م و چاو و پشت و کاسه‌ڵه‌ی سه‌ری هه‌بوو. به‌ر له ئه‌مه‌ش پێستی له کاسه‌ڵه‌ی سه‌ری جیاکرابۆوه و مووی سه‌ری وه‌ریبوو، ئه‌وه‌ش کاتێک روویدا که له نێو ئوتوموبیله‌که‌ی به پرچی سه‌ری و به ڕاکێشان هێنابوویانه ده‌ر.
به‌رپرسی ئه‌و ڕێکخراوه گوتی، که "کوژرانی هه‌ڤرین خه‌له‌ف و که‌سانی دیکه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه ده‌بیت سه‌ربه‌خۆیانه لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکریت و تاوانبارانی بخرێنه به‌ر ده‌م داد. تورکیا به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه تاوانه‌کانی شه‌ڕ و ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجام دراون ڕابگرێت..."
به‌ره‌وخراپترچوونی دۆخی مرۆڤایه‌تی
کارمه‌ندانی مرۆڤایه‌تی خۆجێی و نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێکخراوی لێخۆش‌بوونیان گوت که کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا، هێرشی له‌شکری تورکیا و به‌شداری کردنی حکومه‌تی سوریا له ئه‌و کێشه‌یه هه‌موویان وایکردووه که نه‌کاو هه‌ره دۆخی خراپ ڕووبدات.
ئه‌و ترسه هه‌یه که داخوا ئه‌و 100،000 ئاوارانه خوارده‌مه‌نی پێویست، ئاوی خاوێن و که‌ره‌سه‌ی پزشکیان پێده‌گات و به چ شێوه‌یه‌ک له درێژخایه‌ن دا خه‌ڵکی پێویست به یارمه‌تی، کۆمه‌گیان پێده‌گات. له که‌مپه‌کانی ئاواره‌کانی نێوخۆیی، وه‌ک ئه‌لحول، جه‌ماوه‌ره‌که به ته‌واوی به‌ستراونه‌ته‌وه به‌یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی. گرووپێک له 14 ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی له 10ی ئوکتۆبر هوشداریان دا که هێرشه‌که بۆی هه‌یه پێشی یارمه‌تی کردن به جه‌ماوه‌ره‌که بگرێت، له ده‌مێکدا ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور چه‌ند رۆژ داوتر هوشداری دا که شه‌ره‌که ده‌کرێت ببێته هۆی ئاواره‌یی 300،000 که‌س، و نیگه‌رانی جیدیشی بۆ که‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه ده‌ربڕی.
گه‌لێک نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن که دۆخی ئاسایش واده‌کات ژماه‌یه‌کی زیاتری کارمه‌ندانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌که چۆل بکه‌ن که پێشڕه‌وی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆی هه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر کارمه‌ندانی عه‌ڕه‌ب و کورد، و ئه‌و ئاوارانه پێک بێنیت که بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی سوریا هه‌ڵاتوون.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن گوتی: "هێرشی به‌رده‌وامی تورکیا وای کردووه هه‌زاران که‌س ئاواره بن. کرداره‌کانی تورکیا مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر کومه‌ک بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤه‌کان و یارمه‌تی ده‌رمانی. ئه‌وه‌ش واده‌کات کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی له وڵاتێک‌دا پێک بێت که هه‌ر پێشتر به شه‌ڕ کاول بووه.