خەجیجان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری ئامەد ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ دوو ڕۆژنامەوانی دیکە بەرەو ناوچەی میدیەت بەڕێکەوتن تاوەکو لەوێ ڕووماڵی هەواڵەکان بکەن لە شوێنی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ناوچەکە، بەڵام لە لایەن کۆمەڵێـک کەسی سەر بە حکومەت هێرشیان کرایەسەر و برینداریان کردن.
لە وتووێژێـکدا لەگەڵ ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە ڕێگەی سکایپەوە، خەجیجان گوتی هێرشبەرەکان تاوانباریان کردوون بەوەی بە پەنجەکانیان نیشانەی سەرکەوتنیان پـیشانداوە و گوایە کار بۆ کەناڵی ڕۆژ تیڤی دەکەن.
دەشڵێت بە شێوەیەک لێـیان داون وەک ئەوەی بیانەوێت بیانکوژن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کاتێـک سەریان شکاندووە و خوێن بەسەر دەموچاو و جلەکانی هاتووەتە خوارێ وازیان لێ نەهێناوە و هیچ هەوڵێـکیان نەداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.
دەقی وتووێژی خەجیجان لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەیە.