Accessibility links

ئەحمەد داوودئۆغڵو بە فەرمی وازهێنانی لە ئاکەپە ڕاگەیاند


سەرۆک وەزیری پـێشووی تورکیا بە فەرمی هاتنە دەرەوەی لە پارتی ئاکەپەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگەیاند و دەڵێت بە نیازە پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت.

ئەحمەد داوودئۆغڵو ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە گوتی" لەو پارتیـیە دێمە دەرێ کە بە شانازیـیەوە تیایدا خزمەتم کردبوو و بۆ چەندان ساڵ هەوڵی زۆرم بۆی دابوو."

داوودئۆغڵو گوتی" بەرپـرسیارێتیـیەکی مێژوویمان لەسەر شانە و هەروەها ئەرکی سەر شانمانە بەرامبەر بە میللەتەکەمان کە پارتێکی نوێ دابمەزرێنین."

سەرەتای ئەم مانگی نۆیە، کۆمیتەی جێبەجێکاری ئاکەپە بڕیاری دا لێپـێچینەوە لەگەڵ داوود ئۆغڵو ئەنجام بدرێت تاوەکو لە ئاکەپە دەری بکەن.

داوودئۆغڵو لەم بارەیەوە گوتی ئەم بڕیارەی سەرکردایەتی ئاکەپە زۆر مەترسیدارە و لەگەڵ بنەماکانی دامەزراندنی ئاکەپە ناگونجێت.

هاوکات لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو، شەش ئەندامی دیکەی باڵای ئاکەپە دەستیان لەم پارتە دەسەڵاتدارەی وڵاتەکەیان کشاندەوە، ئەوانیش ئیهان سفر ئوستون و سەلجوق ئوزداغ و عەبدوڵڵا باشچی و نەدیم یامالی و سەلیم تمورجی و فراموز ئوستون.

XS
SM
MD
LG