Accessibility links

پارتی دەسەڵاتداری تورکیا رووبەڕووی داوای لێکۆڵینەوە دەبێتەوە


رۆژانە بەردەوام لەتورکیا دەیان کەس بەهۆی هەڵمەتی سەرتاسەری نیشتیمانییەوە دەستگیردەکرێن، پتر لە 30 هەزار کەس لەم ماوەیەدا دەستگیرکراون، زوربەیان خەڵکانی سەربازیی و ئەکادیمی و بواری پەروەردە و دادوەری یاسایین.

رۆژی هەینی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 189 کەسی دیکەی لەدادوەر و دادوەرنی گشتی دەرکرا. بەڵام سەرباری ئەوە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دانیبەوەداناوە کە کە گوڵەن پەیوەندییەکی نزیکی هەبووە لەگەڵ (ئا کە پە)ی دەسەڵاتداردا، ئەو پارتەی کە تاکو ئێستا بە کردار لەلایەن ئۆپراسیۆنەکەوە دەستی بۆ نەبراوە.

جێگری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بەناوی پارتی کۆماری گەلان سەلین سایەک بێک دەڵێت لێبەدەرکردنێکی لەوجۆرە گومان دەخاتە سەر راستگۆیی هەڵمەتی سەرکوتکردنی گوڵەن و لایەنگرەکانی.

"ئەگەر رێکخراوێک هەبوبێت لەناو لەشکرییدا، پێگەی هەبووبێت لەناو سیستمی دادوەریدا، پێگەی هەبووبێت لەناو سیستمی پەروەردەدا، هەروەهاپێگەشی هەبووبێت لەناو لەشکردا. لەڕاستیدا هەوڵی کودەتاکە دەبوایە بەشێکیان هەبوایە لەناو خودی پارتە سیاسییەکەدا. ئێمە هەوڵێکی دروست نابینین بۆ پاکسازی ئەو رێکخراوە لەلایەن خودی ئەندامانی (ئا کە پە)وە. "

لەدەرکەوتنێکی کەموێنەی جودابیر دەوڵەت باخچەلی کە سەرکردەی پارتیی کاری نەتەوەییە و پشتیوانێکی بەهێزی ئەردۆغان بوو لەسەروەختی هەڵمەتەکەدا، داوای لێکۆڵینەوەی لەسەر ( ئا کە پە) کردووە.

ستونوسی سیاسی سەمیح ئادیز لە ماڵپەری ئەلمۆنیتەر؛ دەڵێت مشتومڕەکان لەبارەی پاڵنەرەکانی ئەردۆغانەوە لەسەر هەڵمەتەکانی سەرکوتکردن هەتا دێ گومانی لەسەر دروستدەبێت.

"ئێمە نازانین کە ئەردۆغان لەوانەیە هەوڵبدات ئەمە وەک نمایشێک بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی ئایدۆلۆجیی و خواستە تایبەتییەکانی خۆی یان خۆی خستۆتە نێو دۆخێکەوە وێنای وێنەیەک دەکات کە گرفتەکانی وڵات لەسەرو هەموو شتێکی دیکەوەیە، یان ئەوەیە کە نیگەرانییەکانی ئەم پارتە بە دیاریکراوی یان نیگەرانی تایبەتی لایەنێکی کۆنزێرڤاتیڤی وڵاتەکەیە. ئەمە بەتەواوەتی وەستاوەتەوە لەسەر ئەوەی کە چۆن ئەردۆغان ئەم یارییە دەکات".

بەڵام بە ڕەچاوگرتنی ئەوەی کە گوڵەن و ئەردۆغان هاوپەیمان و جێی متمانەی یەکتربوون بۆ پتر لە دە ساڵ؛ ئاستی پشتیوانی گولەن لەناو پارتەکەدا ئاستێکی بەرچاوە.

بە گوێرەی راپۆرتێک دوو شارەوانی ناودار و پێنج لەکۆی شەش وەزیری کابینەو هەروەها 50 لەکۆی 60 جێگری (ئا کە پە) رەنگە لەگەڵ گوڵەندا دەستتێکەڵیان هەبێت.

شرۆڤەکار سینان ئۆڵگن لەدامەزراوەی کارینگی ئەورپی دەڵێت ئاستی کێشەکە رەنگە فاکتەرێک بێت لەپشتی ئەوەی کە بۆچی هەتا ئێستا هەڵمەتی سەکوتکردنەکە ئەندامانی ئاک پارتی نەگرتۆتەوە.

چاودێران دەڵێن رەنگە ئەردۆغان رووبەڕووی فشاری نێو حیزبەکەی ببێتەوە بۆئەوەی خۆی لەئەنجامدانی پاکسازی گەورە لەحیزبەکەیدا بکات، بەڵام سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتی پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی چروپڕ لەگۆڕێدایەو ئەردۆغان سوربوو لەسەر لابردنی ئەندامانی نێو حیزبەکەی بەبێ گوێدان بە دەرئەنجامەکانی ئەم کارە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:48 0:00

XS
SM
MD
LG