Accessibility links

تورکیا بە نیازە بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی عەفرین ڕادەستی گروپی فەیلەق ئەلڕەحمان بکات


Turkey-backed Free Syrian Army soldiers walk in city center of Afrin, northwestern Syria, March 18, 2018.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تورکیا بەنیازە دۆسێی ئاسایش و دادگاکانی عەفرین ڕادەستی گروپی ئیسلامی فەیلەق ئەڵڕەحمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە بکات.

کۆمەڵەکە کە پەیوەندی بە توڕێکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریادا هەیە، لە ڕاپـۆرتێکیدا لەسەر ماڵپەڕەکەی ئەمەی ڕاگەیاند، دەڵێت ماوەی 10 ڕۆژە کاربەدستانی تورکیا و سەرکردایەتی لەشکری و ئاسایشی و شەرعی فەیلەق ئەلڕەحمان کۆدەبنەوە بە مەبەستی چۆنیەتی ڕادەستکردنی فەرماندەیەتی پـۆلیس بەم گروپە ئیسلامیـیە. هەروەها تاوتووێی مەسەلەی کردنەوەی دامودەزگا ئاینی و شەرعیـیەکانی گروپەکەش کراوە تاوەکو لە لایەن دادوەرانی شەرعی فەیلەق ئەلڕەحمانەوە بەڕێوەببرێن.

کۆمەڵەکە دەشڵێت زیاتر لە 700 خێزان لەوانەی لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات ڕاگوێزران لەگەڵ چەکدارانی فەیلەق ئەلڕەحمان بەپـێی ڕێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریا، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەیشتونەتە عەفرین و ئێستا بە هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و فەیلەق ئەلڕەحمان کار بۆ نیشتەجێکردنیان لە ناوچەکانی عەفرین دەکرێت. ئاماژە بۆ عەبدولناسر شمیر فەرماندەی فەیلەق ئەلڕەحمان دەکات کە لەگەڵ دەیان فەرماندەی گروپەکە بە خۆیان و خێزانەکانیان هاتوونەتە عەفرین و جێگیربوون.

پاشان کۆمەڵەکە باس لەوەش دەکات گەنجانی غوتەی ڕۆژهەڵات کە لە ئێستادا لە عەفرینن هان دەدرێن بچنە نێو ڕیزەکانی ئەو هێزە پـۆلیسەی بە نیازن لە عەفرین پـێکبهێنن.

XS
SM
MD
LG