وتەبێژی حکومەتی تورکیا لە رۆژی یەکشەممە وتی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین نامێننەوە و ناوچەکە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکەی جێدەهێڵن، ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوەی لەشکری تورکیا و چەکدارانی هاوپەیمانی لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەستیانگرت بەسەر شارەکەدا.
بەکر بۆزداغ کە بۆخۆشی جێگری سەرۆک وەزیرە هەروەها بە پەیامنێرانی وت تورکیا بە زۆری مەترسیەکان لەسەر سنوورەکانیدا کەمکردووەتەوە پاش دەست بەسەراگرتنی شاری عەفرین. ئەو وتی تورکیا زۆری ئەو چەکانەی لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە بە شەڕڤانانی کورد درابوون کۆکردوونەتەوە پاش ئەوەی یەپەگە پاش هەڵاتنیان بە جیان هێشتبوون.
لە لایەکی ترەوە رێکخراوەی خاچی سووری نێۆنەتەوەیی دەڵێت کوردەکان ئەو مافەیان پێی دراوە بمێننەوە وە یاخود شارەکە جێبهێڵن. هەروەها کاربەدەستانی کوردی دەڵێن زیاتر لە 200 هەزار کەس بە هۆێ هێڕشەکەی تورکیاوە ئاوارە و دەربەدەربوون.