Accessibility links

لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەردەوامە


لە ناوچەی عەفرین شەڕ و پێکدادان بەردەوامە لە نێوان هێزە سەربازییە هێرشبەرەکانی تورکیا و هێزە کوردییەکانی داکۆکی لە ناوچەکانیان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن، ئەمڕۆ دووشەممە ئاستی قورسی شەڕەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تری ناوچەکە جیاوازە لەو شەڕەی لە نێوان هێزە سەربازییەکانی تورکیا و لایەنە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە لایەک و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لایەکی تر.

هەروادێ و ژمارەی زیانە گیانییەکان لە بەرزبوونەوەدایە بەهۆی شەڕەکان و بۆردومان و تۆپبارانکردنی ناوچەی کوردنشینی عەفرین.

بە سەدان کەس لە هەردوولا لەم هێرشانەی تورکیادا کوژراون و بە سەدان برینداریش هەن.

هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە تۆپباران و هێرشی موشەکی بۆسەر گوندەکانی ناوچەکە، هاوکاتی خۆپیشاندانەکانی لە زۆربەی هەرە زۆری شار و شارۆچکە کورد نشینەکانی سوریادا کراون بە بەشداری دەیان هەزار کەس بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا و هەروەهاش بەرامبەر وەک خۆپیشاندەران دەڵێن ئەو بێدەنگییەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەیەتی بەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ڕەوشی مرۆڤایەتی لەو ناوچانەی شەڕی لێن بەرەو خراپتر دەچێت.

لە لایەکی ترەوە چالاکوانان دەڵێن لە ئاکامی ئەو بۆردومانە قورسانەی لەسەر ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئیدلبن دوو نەخۆشخانە زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و چالاکوانان ئەو دوو نەخۆشخانەیە بە گەورەترینی ناوچەکە دادەنێن.

چالاکوانان دەڵێن یەکێک لە نەخۆشخانەکان لە شارۆچکەی کەفر نوبل بووە و ئەوی تریشیان لە شارۆچکەی مەعرەت ئەلنوعمان بووە و ئەمەی دووهەمیان بەهۆی زیانەکانەوە چیدی ناتوانرێت هیچ شتێکی تیادا بکرێت.

XS
SM
MD
LG