Accessibility links

تورکیا: دەستگیرکردنی ئەوانەی لە دژی هێرشی سەر عەفرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان دەنووسن


دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ 35 کەس دەرکردووە پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان لە دژی لەشکرکێشی وڵاتەکەیان بۆ سەر عەفرین هەڵوێستی خۆیان دربڕیبوو.

کەناڵی TRT ی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی ئەم 35 کەسە کە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزمیان دراوەتە پاڵ، 18 کەسیان لە ئستەنبوڵن و 17 کەسیشیان لە ئامەدن، وە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 24 کەسیان دەسـتگیرکراون.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی دۆگانیش دەڵێت دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە 57 کەس دەکەن بە تۆمەتی پـرۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم و سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە ئێستادا لە دژی عەفرین بەڕێوەدەچێت.

پـێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی لەوانە کرد کە بە نیازن لە دژی هێرشی سەر عەفرین خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سازبکەن، گوتی لە هەر کوێـیەک کارێکی لەو جۆرە ئەنجام بدەن ئەوا هێزە ئاسایشیـیەکان ڕووبەڕووتان دەبنەوە و دەبێت باجێکی گەورە بدەن.

XS
SM
MD
LG