کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن ژنێـکی خۆکوژ خۆی له شـارۆچکه‌ی بنگول (چه‌ولیک) ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
موسته‌فا هاکان گوڤه‌نچه‌ر فه‌رمانداری چه‌ولیک گوتوویه‌تی ژنکه ڕۆژی شه‌ممه خۆی له نزیـک باره‌گای پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (ئاکه‌په پارتی) له شـارۆچکه‌که‌دا ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئیدریس شـاهین گوتویه‌تی هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا ئامانجه‌که‌ی ئۆفیسی ئاکه‌په بووه یان نا.
کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چه‌ولیک نزیکه‌ی 130 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری دیاربه‌کره‌وه دوره.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر خه‌جیجان فارقین ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتووه‌ته 3 که‌س و بریندارانیش 20 که‌س. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:54 خوله‌كه.