کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێگا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات 3 سه‌رباز کوژراون و 2 سه‌ربازیش برینداربوون، که له‌وێ سه‌رهه‌ڵداوانی کورد هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت په‌ره پێداوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ر له به‌یانی یه‌کشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌کان ڕوویاندا کاتێک کاروانێکی له‌شکری تورکیا له ستانی هه‌کاری تێده‌په‌ڕی. له‌وه‌تای مانگی حه‌وته‌وه، سه‌رهه‌ڵداوانی په‌که‌که له زه‌نجیره هێرشاندا زیاتر له 40 ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی تورکیایان کوشتووه.
ئاناتۆلیا ئاژانسی ده‌نگوباسی حکومه‌ت ده‌ڵێت یه‌کشه‌ممه، هێزه‌کانی حکومه‌ت 2 سه‌رهه‌ڵداوی په‌که‌که‌یان کوشت که له پارکێکی هه‌کاری خه‌ریکی چاندنی بۆمبێک بوون.
له‌شکری تورکیا وه‌ڵامی هێرشه‌کانی په‌که‌که‌یان داوه‌ته‌وه به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنکه به‌رگومانه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان له باکوری عێراق، که له‌وێوه په‌که‌که ده‌ستی له هێرشی به‌زاندنی سنووری به دژ ئامه‌نجه‌کان له تورکیا داوه.
له‌وه‌تای ساڵی 1984-وه په‌که‌که شه‌ڕی هێزه‌کانی حکومه‌تی تورکیای کردووه، له ئاکام به ده‌یان هه‌زار که‌س کوژراون.