کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له ناوچه‌ی وان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای زیندووماوانی بومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه.
به‌پـێی دوایـین ئامار ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی گیانیان له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که له ده‌سـتداوه گه‌یشـتۆته 461 که‌س و هه‌روه‌ها زیاتر له 1300 که‌سیش برینداربوون.
به‌یانی چوارشه‌ممه کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن ژنێـکی ته‌مه‌ن 27 سـاڵیان به زیندوویی له‌گه‌ڵ خوێندکارێـکی زانکۆ له ژێر باڵه‌خانه‌یه‌کی داڕماودا ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئێدی هیواکان که‌متربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سـانی دیکه به زیندوویی له کاتێـکدا هێشـتا به سه‌دان و بگره به هه‌زاران له ژێر شوێنه ڕووخاوه‌کاندان. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له‌شـکری ئیسرائیل وه‌ڵامی داوایه‌کی فه‌رمی تورکیای داوه‌ته‌وه بۆ پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تی و به‌ڵێنی داوه ئامێری تایبه‌تی و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی پـێویس به زووترین کات ڕه‌وانه بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر تورکیا یارمه‌تی و کۆمه‌کی ئیسرائیلی بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که ڕه‌تکرده‌وه.
نزیکه‌ی 90 وڵات پـێشـنیاریان کردووه یارمه‌تی پـێشـکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام تورکیا هه‌تا ئێسـتا کۆمه‌کی له ئێران و ئازه‌ربیجان وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به دوایـین هه‌واڵی ڕه‌وشه‌که له ناوچه‌ی وان خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:21 خوله‌كه.